Accessibility links

ئەمەریکا و روسیا یادداشتنامەیەکی ئاسایشی ئاسمانی واژوو دەکەن


بە پێی پنتاگۆن روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان شیانی هەیە ئەمرۆ یادداشتنامەیەکی لە یەک تێگەیشتن لە بارەی ئاسایشی ئاسمانیەوە لە ئاسمانی سوریادا واژوو بکەن.

ووتە بێژی پنتاگۆن کاپتنی دەریایی جیف دەیڤس لە رۆژی دووشەممە بە پەیامنێرانی ووت " هەر تەنها پرسیاری شێوەی داڕشتنی زمانەوانی داکیۆمەنتەکە ماوە و پاشان واژوو بکرێت، جا زۆر نزدیک بوێنەتەوە.

دیڤیس ئاماژەی بەوەش کرد رێنماییە ئاسمانیەکە کە لەگەڵ روسیادا درووستکراوە بەشێک لە رێکەوتنامەیەکی فراوانتر نییە لە بارەی چۆن هەردوو وڵات لە سوریا کار بکەن،ئە وە تەنها بە مەبەستی رێگا گرتنە لە پێکدادانی ئاسمانی لە نێوان فرۆکەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان وروسیا لە ئاسمانی سوریادا کە لەوێدا هەردوو خەریکی ئەرکەکانی بۆمب هاوێشتنن دان.

ئەو ووتی بە ووردی لە بارەی ئاسایشی ئاسمانیە، ئەوە رێکەوتنێک نییە، ئێمە لە بناغەدا ناکۆکین لەگەڵ هەر شتێک روسیا لە سوریا دەیکات.

وڵاتە یەکگرتووەکان هەر لە مانگی سیپتامبری ساڵی 2014 وە فەرەتر لە 2،600 هێڕشی ئاسمانیان دژ بە دەولەتی ئیسلامی ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG