Accessibility links

ئەمجەد حسێن پەناهی: کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی جاڕنامەی مافی مرۆڤ نییە


کەمپەینی داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند کە هەشت کەس لە بەندکراوانی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە دران. هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم هەشت کەسە ڕۆژی 10 ی مانگی 10 کە ڕۆژی جیهانی دژی ئیعدامە لە سێدارە دراون.

یەکێک لە بەرپرسانی کەمپەینی داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی جاڕنامەی مافی مرۆڤ نییە.

ئەمجەد حسێن پەناهی لەو وتووێژەدا کە شاهد عەلەوی لەگەڵیدا سازی داوە دەشڵێت " ڕێژەی ئیعدام لە ئێران لەم ساڵانەی دواییدا ڕوو لە زیاد بوونە و کۆماری ئیسلامی لە دوای وڵاتی چین وەک دوهەمین وڵاتی جیهان دەناسرێت کە زیادترین ڕێژەی لەسێدارە دانی تێدایە".

دەقی وتووێژەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:55 0:00

XS
SM
MD
LG