Accessibility links

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەفغانی دەڵێت تالیبان تاوانی مرۆڤایەتی لە کوندوز ئەنجام داوە


Afghanistan
Afghanistan

کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت تالیبان سەرپێچی مەزنی کردووە لەکاتێکدا بۆ ماوەیەکی کەم دەستیان گرت بەسەر شارێکی باکوری وڵاتەکە لەم مانگەدا.

کۆمسیۆنەکە لە دواین ڕاپۆرتیدا کە لە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت چەندین تاوان لەلایەن یاخیبووەکانەوە ئەنجام دراوە لە دەمی کۆنتڕۆڵ کردنی کۆندوز لە 28 ی مانگی 9 دا ئەوان بە هەڕەمەکی خەڵکیان کردووە بە ئامانج و کوشتویانن، و دەستدرێژی سێکسیان ئەنجام داوە و دانیشتوانیان وەکو خەڵغانی مرۆڤ بەکار هێناوە و خەڵکیان بە بارمتە گرتووە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت ئۆفیسەکانی حکومەت، نێوەندەکانی میدیا، بنەکانی پۆلیس و بەنکەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، لە ناویاندا هی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت 100 هەزار لە دانیشتوانی کوندوز لە ماڵەکانی خۆیان هەڵاتوون بەهۆی ئەو هێرشەی تالیبان، زۆربەیان نەگەڕاونەتەوە.

کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن لە ئێستادا بە تەواوەتی کۆندۆزیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە و یاخیبوانیان دەرکردووە، دەڵێن ژیانی خەڵکی ئاسایی بۆتەوە و هاتوچۆ کراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG