ڕۆژی شەممە خۆپیشاندان لە چەند شارو شارۆچکەی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو. لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانەکە توندوتیژی لێکەوتەوە هێزەکانی ئاسایش گازی فرمێسکڕژێنیان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران بەکار هێنا. 13 کەس لەو توندوتیژییانەدا بریندار بوون.
پەیامنێرمان ژیار محەمەد لەوێ ئامادە بوو لە میانەی وتووتووێژێکدا لەگەڵ جانی دیلان ئەم زانیاریانەی پێ ڕاگەیاندین.