Accessibility links

بەهۆی تەقینەوە لە عێراق ژمارەیەک کەس دەکوژرێن


پۆلیسی عێراق ڕادەگەیەنێت بەهۆی زنجیرەیەک هێرش لە دەوروبەری بەغدا بەلایەنی کەم 8 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندر بوون.

کوشندەترین هێرش لە گەڕەکێکی ئەلشەعبی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویدا. بەرپرسیکی پۆلیس دەڵێت بۆمبێک بە پاسێکەوە لكێندرابوو تەقییەوەو سێ کەسی کوشت و 7 کەسیش بریندار بوون.

لە ناوچەی حسێنییەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لا ڕێگا لە نزیک بازارێکی قەرەباڵغ دوو کەس کوژران و 9 کەس بریندار بوون.

دوو کەسی تریش لە باشوری ڕۆژئاوای گەڕەکی عەرەبئەلجبوور کوژران کاتێک بۆمبێکی لاڕێگا بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پیاوە خێلەکییە سوننەکاندا تەقییەوە. و لە گەڕەکی ئەلموحشەهدە کەسێک کوژرا کاتێک بۆمبێکی لاڕێگا بە لای خاڵێکی پشکنینی لەشکری تەقییەوە

XS
SM
MD
LG