Accessibility links

ڕەوشی هەولێر لە نیو خۆپیشاندانەکانی هەرێم


ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە بەڵام لە هەندێک شار گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووە، خوپێشاندەران لە چەندین شوێندا هێرشیان كردە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەو هۆیەوە كوژراوی و بریندار هەیە، بەرامبەر هێرشكردنە سەر بارەگاكانی پارتی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان، تا ئێستا لە شاری هەولێر بارەگاكانی حیزب نەبوونەتە ئارمانجی خوپێشاندەران و هێزەكانی چاڵاكانی مەدەنیش بارەگای بزووتنەوەی گۆڕانیان پاراستووە.

لەمبارەیەوە كاروان خۆشناو گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند بەهیچ شێوەیەک لە شاری هەولێر هێرش نەكراوەتە سەر هیچ بارەگایەک و بارەگاكان پارێزراون تەنانەت مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ئەو گرژیەی لە دەڤەری پشدەر روویدا لە دوێنێوە هێزەكی ئەمنی لە پۆلیس و ئاسایش لەو شوێنە جێگیركراون.

لە لایەكی ترەوە ساماڵ عەبدوڵڵا بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند دوێنێ شەو پاش كاتژمێر 11 هەندێک خەڵک هاتبوونە چوار دەوری بارەگاكەمان بەردیان تێ گرتین و دەیانویست پەلاماری بارەگاكەمان بدەن بەڵام هێزەکانی چالاکی مەدەنی لە بەرامبەریان وەستاون و نەیانهێشت بە هیچ شێوەیەک بێنە ناو بارەگاكەمان و رەوشەكەیان هێوركردەوە و زور ئاسایی بوو ووردە ووردە خەڵكەكە بەرەو رێ و شوێنەكانی خویان رویشتن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG