Accessibility links

کاربەدەستانی روسی سەردانی ئیسرائیل دەکەن بۆ دانوستاندن لە بارەی سوریاوە


FILE - Sukhoi Su-34.
FILE - Sukhoi Su-34.

کاربەدەستانی لەشکەری روسی بریار وایە لە رۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکانیاندا کۆببنەوە بۆ دانوستاندن لە بارەی سوریاوە پاش ئەوەی رێبەرانی هەردوو ووڵات رێکەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ خۆ لادان لە پێکدادانی بە هەلکەوت وە یاخود بە هەڵە لە سوریا.

لەشکەری ئیسرائیلی پشت راستی کۆبۆنەوە دوو روژیەکەی کرد لەبارەی " هاوئاهەنگیە هەرێمیەکان" کە پاش کۆبۆنەوەی مانگی رابوردوو لە نێوان سەرۆک وەزیر بنیامین نیتنیاهو و سەرۆکی روسی ڤیلادمێر پوتن دێت لە بارەی سوریاوە.

هەردوو رێکەووتن لەسەر میکانیزمێک بۆ خۆلادان لە یەک تێنەگەیشتن و پێکدادان لە ئاسمانی سوریادا لە نێوان فرۆکە لەشکەریەکانیاندا.

بریار وایە نیکولای بۆگدانۆڤسکی جێگری سەرۆکی ستوونە لەشکەریەکانی روسیا وهاوتا ئیسرائیلیەکەی یاییر گۆلان تێدا بەشداری بکەن.

کاربەدەستانی لەشکەری ئیسرائیلی مەترسی ئەوەیان هەیە هێڕشە ئاسمانیەکانی روسیا رێگایان بۆ نەهێڵی بۆ مانۆرکردن بەسەر سوریادا.

XS
SM
MD
LG