Accessibility links

هەڵبژاردن لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بەڕێوەدەچێت


میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب هەڵبژارن بۆ ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئەنجام دەدات، کە تاوتوێی یاساکانی فیدڕاڵی دەکات و چاودێری وەزارەتەکانی حکومەت دەکات بەڵام بە دەگمەن دژی شێخی دەسەڵاتدار دەوەستێت.

ئەم ساڵ 224 هەزار و 279 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی 20 کورسی ئەو ئەنجومەنە لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی ئەو شانشینە 20 تەکەی تریان دەستنیشان دەکەن. ملیۆنان بیانی کە زۆرینەی دانیشتوانی میرنشینەکەن مافی دەنگدانیان نییە.

ڕوون نییە ژمارەی ئیماراتییەکان چەندە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیماراتدا بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەوان نزیکەی لە سدا 20 ی دانیشوانی وڵاتەکەن.

XS
SM
MD
LG