Accessibility links

بەهۆی کۆچبەرانەوە هاتوچۆی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ڕاگیرا


گەشتیارانی شەمەنەفەری نێوان فەرەنساو بەریتانیا ئاگادار کراونەتەوە گەشتەکانیان درەنگ دەکەوێت، پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە شاری بەندەری کالێی فەڕەنسا لە نیوەشەودا چوونەتە نێو فارگۆنەکانەوە.

دەزگای گواستنەوەی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ڕادەگەیەنێت گروپێکی کە زۆر بە باشی خۆیان ڕێکخستووە لە 100 کەس زیاتر پێکهاتوون نزیکەی کاتژمێر دەی شەو بە کاتی جیهانی توانیویانە بچنە نێو تێرمنیاڵەکەوە. لەبەر هۆکاری ئاسایش هەمو گەشتەکان بە شەو ڕاگیران.

گەشتەکانی بەلەم و ئۆتۆمۆبێل لە سەرلەبەیانی شەممە دەستیپێکردەوە.

بە پێی دەزگای گواستنەوەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا پۆلیسی فەرەنسا توانی ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکات و نەهێڵێت کۆچبەرەکان بچنە نێو بەریتانیاوە.

XS
SM
MD
LG