Accessibility links

رۆحانی: رێکەوتنامەی ناوکی ئاماژەیە بە قۆناغێکی نوێ لە ئاشتی و ئارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست


Hasan Rohani
Hasan Rohani

سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی لە رۆژی دووشەممە ووتی ئەو رێکەوتننامە ناوکیە کە لە نێوان 6 وڵاتە دەسەڵاتدارەکان و ئێراندا مۆر کراوە دەبێت ئاماژە بە قۆناغێکی نوێ بکات وە یارمەتی دان بۆ ئاشتی و پایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

رۆحانی کە لە کۆبۆنەوەی ساڵانەی رێبەرانی جیهان لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دووا ووتی سەودا ناوکیەکە دوواترین ئامانج نییە، بەڵکۆ گەشەپێدانێکە کە دەکری و دەبێت ببێتە بناغەیەک بۆ دەسکەوتێکی زۆرتر.

رۆحانی ووتی سەودای ناوکی کە نموونەیەکی هەرە درەۆشاوە لە سەرکەوتن بەسەر شەردا بوە هۆێ لادانی هەوری شەر فرۆشتن و شیانی تارمایی شەرێکی تر و گرژیەکی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە.

سەوداکە دەکرێ و دەبێت بۆ قۆناغیکی نوێ و دەرئەنجامێکی پۆزەتیڤانە لەبارەی سازدانی ئاشتی و پایەداریەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا سەرکێشی بکات.

XS
SM
MD
LG