Accessibility links

داعش و شەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی


کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دابەزینێکی زۆر بە پەیامەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دیارە.

جێگری وەزیری دەرەوە بۆ دیپلۆماسی گشتی و کاروباری گشتی ڕیچارد ستێنگەل دەڵێت پێیوایە باڵانسەکە دەگۆڕێت، و ژمارەی ئەو پەیامانەی کە دژبە داعشن خەریکە لەسەرانسەری جیهاندا باڵ دەکێشێت بەسەر پەیامەکانی داعش لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

داعش زۆر کاریگەر بوو لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە کاتێکدا خەڵکانێکی زۆر شتەکانیان دەخوێننەوەو یان وێنەی سەربڕینەکانیان و سوتاندنەکان لە سەر تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا دەبینن، ڕەنگە ئەوان کەمتر ئاگاداری ئەو هەزاران پەیامانە بن کە پرۆپاگەندە بۆ داعش بڵاو دەکەنەوە کە تیایدا چالاکیەکانی داعش و شرۆڤەی ئیسلامشی لە خۆ دەگرێت.

هەتا ئێستا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی تر نەیانتوانیوە زۆر کاریگەربن لە بەزاندنی پەیامەکانی داعش.

لە بابەتێکدا کە مانگی شەش لە نیویۆرک تایمز بڵاو کرایەوە ڕاگەێندرا "داعش شەڕی تۆڕی کۆمەڵاتی بردۆتەوە" ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە شیکاری ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوە دەکات.

سیناتۆر کۆری بووکەر هەوڵەکانی پەیامەکانی دژ بە داعشی لە مانگی پێنج بە پێکەنیناوی وەسف کرد، گوتی دوسێ جار دووبارە تویت کراوەتەوە.

بەڵام ستینگەل گوتی یاسادانەرانی وەکو برووکەر بە تەواوەتی زیادبوونێکی زۆری پەیامەکانی دژ بە داعش نابینن کە بە عەرەبی دەنوسرێت.

لەسەدا 95 ی پەیامەکانی پەیوەست بە داعش بە زمانی عەرەبییە. ئەو بە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوە پام دۆکیننسی گوت من نازانم چەند لە پیاو و ژنەکانی کۆنگرێسی ئێمە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بە عەرەبی دەخوێننەوە. ئەوان بە دوای تۆڕی کۆمەڵایەتی تەواو ئینگلیزیدا دەگەرێن.

تۆڕی تۆڕەکان

ستینگەل ئاماژە بە نێوەندی ستراتیژی پەیوەندی دژە تیرۆرسم ناسراو بە (CSCC) لە وەزارەتی دەرەوە دەکات کە سەرەتا بۆ دژە بە ئەلقاعیدە دامەزرا، ئێستا بووە بە ئامێرێکی فولتایمی دژ بە پەیامەکانی داعش.

گوتیشی CSCC هەوڵەکانە بە پامەکانی ئەمەریکا دژ بە داعش لێک ناداتەوە. دەڵێت ئەمە یاری تۆپتۆپێن نییە. ئەمە تەوای جیهانی ئیسلامە دژ بە داعش جا ئێمە دەمانەوێت تۆڕێک بۆ تۆڕەکانی نێوەندە جیاوازەکان بکەینەوە.

یەکەم تۆڕی CSCC لە مانگی 7 دەستی بە کارەکانی کرد، ئەمەش پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبە. و لە ئەبوزەبییە، نێوەندی سەواب دەستبەجێ بەرپەرچی پەیامە پروپاگەندەکانی داعش دەبێتەوە. ستینگەل دەڵێت ئێستا سەنتەرەکە لە 10 هەزار شوێنکەوتوو زیاتری هەیە.

هەروەها نێوەندێکی تریش لە ئوردن و مسڕ هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی خێرای پەیامەکان. و ستێنگەل دەڵێت نوێیەکان لە ڕۆژی سێشەمەم لە میانەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی توندڕەوەی ڕادەگەیەنرێت. دەڵێت لە کاتێکدا هەتا دێت خەڵکی زیاتر و موسوڵمانانی زیاتر لە سەرانسەری جیهانەوە کارەکانی داعش بە قێزەوەن دەزانن زیاتر پەیامی دژیان دەبیندرێت هەتا بە تەواوەتی پەیامەکانیان پەیامی ئەوان دەبەزێنیت.

سەرکەوتنەکان چۆن هەڵدەسەنگێنیت

ستینگەل دەڵێت پەیامەکانی دژ بە داعش هەر وەکو هەڵمەتی میدیا هەڵدەسەنگێنرێن ، بە ژمارەی شوێنکەوتوان و هەتا چەنێک لە خوێنەرەکان لەسەر خەت دەمێننەوە و پاش ئەوەش سەیری چی دەکەن. مەبەستی سەرەکی بەدەستهێنانی پشکە. بۆ نمونە سەواب هەڵمەتێکی نوێ بەڕێوەدەبات لە میانەی کۆبونەوەی ئنجومەنی نوێنەران لە هەفتەی داهاتوو. ناوی لێ ناوە هەڵمەتی ڕاستەی کە لەگەڵ دەیان کچ و کوڕ دا قسە دەکات کە لە عێراق و سوریا گەڕاونەتەوەو بە زمانی خۆیان دەڵێن خلافەتەکە ئەفسانەیە. هەراسان کردن لەوێ ڕوودەدات ، ئەوان ئاینی نین، ئەوان هەموشت بۆ بەدەستهێنای پارە دەکەن.

بەڵام ستینیگەل دەڵێت پەیوەندی نێوان دژی پەیامەکان و ڕۆشتنی شەڕکەری زیاتر ڕاستی نییە . دەڵیت ئایە پەیامەکان ئەوەندە گرنگن بۆ باندەکەیا؟ بەڵێ. ئایە تویتێک گەنجێکی باش لە تونسەوە وال ێ دەکات بڕیار بدات بڕۆت بۆ عێراق و سوریا شەڕ بکات، من بڕوا ناکەم.

چی کوڕان و کچانی گەنج وا لێدەکات کە شەڕ بۆ داعش بکەن بە پێی قسەکانی ستینگەل تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی گشتی نییە بەڵکو شتەکانی وەکو ئیمەیل و تەلەفۆن و پەیوەندی تاکەکەسییە. بەربەرەکانی دژ بەمانەش وەکو ئەو دەڵێت کاری دەزگای زانیاری و کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسایە.

XS
SM
MD
LG