Accessibility links

لە زەویلەرزەیەکدا لە ئەندەنوسیا بە دەیان کەس بریندار دەبن


زەوی لەرزەیەکی بە‌هێز لە نیوەشەوی رابردودا کەناری خۆرهەڵاتی ئەندەنوسیای هەژاند و دەرئەنجام برینداربوونی بە دەیان کەسی لێکەوتەوە و هەروەها خەڵکانی لە شیرین خەودا داچڵەکاند و بە پەلە لە ماڵەکانیان دەرچوونە دەرەوە.

سەنتەری جیۆلۆجی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت بومەلەرزەکە کە هێزەکانی 6.6 پلە بوو بە پێوەری رێکتەر کاتژمێر یەکی دوای نیوەشەو بەکاتی خۆجێی باکوری شاری سۆرۆنگ ی سەر بە پارێزگای پاپوای خورئاوای ئەندەنوسیای هەژاند.

بە گوێرەی ئامارە بەراییەکانی بەرپرسانی خۆجێی ئەندەنوسی بۆ کارەساتە سروشتیەکان دەڵێن لە بومەلەرزەکەدا بەلای کەم 39 کەس برینداربوون کە هەندێکیان زامەکانیان سەختە ، ئەوانەی دارو پەردووی داڕماوی ئاکامی زەوی لەرزەکە بە سەریاندا کەوتبوو هاوکات نزیکەی 200 خانوبەرە روخاون و زیانیان لێ کەوتوە.

هەروەها زەوی لەرزەکە پچڕانی کارەبای لە سەرانسەری هەرێمەکەی لێکەوتەوە ، لەوانە بڕانی کارەبا لە نەخوشخانەیەک لە شاری مانۆکواری کە تیدا نەخۆشەکانی گوێزرانەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ، هەندێ لە بەرپرسانی ئەندەنوسی دەڵێن ؛ پێشبینی دەکەن ژمارەی برینداران بەرزبێتەوە و دەشڵێن چاوەڕوانی ئەوەی لێ ناکرێت کە بومەلەرزەکە سونامی لیبکەوێتەوە.

XS
SM
MD
LG