Accessibility links

دانیمارک دەڵێت تیرۆریستان رێگای کۆچبەری بەکار ناهێنن


ئاژانسی دەزگاە سیخوریەکانی دانیمارک لەو بروایەدا نیین ئیسلامە رادیکاڵەکان لە هەوڵی بە کار هێنانی هاتنی کۆچبەران و پاسپۆرتی هات و چۆێ ناوچەی ئازادان بۆ بە قاچاغی هێنانی تیرۆریستان بۆ رۆژئاوا.

فن بۆرخ ئەندرسون سەرۆکی کار بە رێکەری دەزگای ئاسایش و سیخوری دانیمارکی دەڵێت " ئەوە پەیوەندی بە مەترسیەکی زۆرەوە هەیە" بۆ تاکە کەسانێک دەستنیشان بکرێن لە دەمی گەشتەکەیاندا لە درێژایی کیشوەری ئەوروپا.

بەڵام بۆرخ ئەندرسون ئەوەشی راگەیاند کە شیانی هەیە کەسانێکی هاوسۆزیش هەبن لە نێوان پەنابەرەکاندا.

وەزیری دادی دانیمارکی سویرین پند ووتی بەلای کەم لە ماوەی چەند هەفتەی رابوردوودا 12،400 کەس لە رێگای ئەڵمانیەوە هاتوونەتە دانیمارک و ووتیشی 1،500 کەسیش داوای پەنابەریان کردووە.

هەردوو ئەندرسون و پند لە دەمی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو قسانەیان کرد.

XS
SM
MD
LG