Accessibility links

پاپا فرانسیس نۆیژی گشتی لە مەزارێکی هاڤانا بەڕێوەدەبات


پاپا فرانسیس ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆژێکی تەواو بەسەردەبات بە نۆیژکردنی گشتی لە گۆڕەپانی مێژوویی شوڕشگێڕی هاڤانا لە کوبا.

پاپا هەروەها وتارێک پێشکەش بە ئامادەبوان دەکات کە واچاوەڕوان دەکرێت سەدان هەزار کەس لەوێ ئامادەبن لەو دەمەی لە تەنیشت وێنەی جیڤاراوە لەو گۆڕەپانە ڕادەوەستێت.

بڕیارە فرانسیس دوابەدوای مەراسیمەکەش لەگەڵ ڕاول کاسترۆ سەرۆکی کوبا کۆببێتەوە، و هەروەها سەردانی فیدڵ کاسترۆی برا نەخۆشەکە تەمەن 89 ساڵانەکەی بدات. پاشان پاپا لەگەڵ گرۆپێک لە قەشەو کاربەدەستانی کڵێسە نۆیژدەکات و کۆدەبێتەوە و لەبەردەم کۆمەڵێکی گەنجان لە نێوەندی کولتوری قسەدەکات.

جێ باسە سەردانەکەی پاپا فرانسیس بە خاڵێکی وەرچەخاندنی گرنگ بۆ کڵێسەی کاتولیکی کوبا دادەنرێت، کە بۆ چەندەها ساڵ لەژێر سایەی سەرۆکی پێشو و دەسەڵاتدارییە کۆمەنیستییەکەی بەلاونرابوون، بەڵام بەرەبەرە وەك هێزێکی کاریگەر لەسەر دورگەی کاریبی سەریان هەڵدایەوە.

پاپا لە ڕۆژی شەممەوە گەیشتۆتە هاڤانا و بڕیارە 3 ڕۆژی پێبچێت . ئەو سەردانەی سێهەمێن سەردانی پاپای کڵیسەی ڕۆمانییە بۆ کوبا لەماوەی 20 ساڵانی ڕابردوودا کەیەکەمیان پاپا جۆن پاوڵ بوو لەساڵی 1998دا و دووەمیان پاپا بینیدیکت بوو لەساڵی 2012 دا.

XS
SM
MD
LG