گه‌نجانی هه‌رێمی کو‌ردستان ڕوو له‌ده‌ره‌وی وڵات ئه‌که‌ن، به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی نێر، ئه‌مه بۆ چی ئه‌گه‌رێته‌وه. کۆچی گه‌نجان به‌وڕێژه‌یه به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی نێر چکاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر بالانسی کۆمه‌ڵایه‌ت یئه‌بێت و چی به‌دوایخۆیدا دێنێت؟
حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران بۆته‌وه له‌وانه دارایی، شه‌ری داعش و سه‌رباری ئه‌م کێشانه ئایا له‌توانایدا هه‌یه چاره‌سه‌ری کۆچی گه‌نجان بکات. چاره‌سه‌ره‌کان ئه‌گه‌ر بکرێت خۆی له‌چیدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخوود ته‌نها شه‌پۆلێک بوو له‌ئیستادا ڕوویدا و له‌داهاتوودا که‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کو‌ردستان.
به‌رێز سۆفی ده‌ڵێت نائۆمێدی و ناڕه‌زای به‌تایبه‌تی لای گه‌نجان دروست بوه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش به‌شێکیان به‌هۆی بێ‌کاری و ناسه‌قامگیری سیاسی و ناڕه‌زای له‌شێوازی حوکمڕانی له‌هه‌ریمی کو‌ردستان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گه‌نجان و که‌سه‌کان ئازادن له‌هه‌رڵبژاردنی جێگا و شوێنی ژیانیان، به‌تایبه‌تی گه‌نجان له‌قۆناغی پرۆسه‌ی دروستکردنی ناسنامه‌ی خۆیاندان، له‌وقۆناغه‌شدا ئاسانتر ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن.
ده‌شڵێت پێشتر هه‌موو شه‌پۆله‌کانی کۆچکردن به‌ڕه‌گه‌زی نێر ده‌ستی پێکردوه و دواتر ئه‌م گه‌نجانه جێگیربوون پێویستیان به‌ژیانی هاوسه‌ری هه‌بوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کو‌ردستان و هاوسه‌ریان دۆزیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌مه‌ش کۆچی کچان ده‌ستی پێکردوه.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه.