Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا 55 گەریلای پەکەکە دەکوژن


سەرچاوەکانی سەر بە ئاسایشی تورکیا دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانیان دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە باکوری عێڕاق ئەنجام داوە، بەلایەنی کەم 55 کەس کوژراون.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن کەمپەکان و شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەكەکە) ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان بوون.

هێزی ئاسایشی تورکیا و پەکەکە لە مانگی حەوتەوە هێرش کردنە سەر یەکتریان دەستپێکردۆتەوە پاش شکاندنی ئاگری بەستی دوو ساڵەو هەڵوەشانەوەی پرۆسەی ئاشتی نێوانیان.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار هێرشی ئاسمانیان دژ بە بنکەکانی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری عێراق و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیای زۆرینە کورد ئەنجام داوە. سەرهەڵداوانیش بە هێرشی کوشندە بۆ سەر هێزی ئاسایش وەڵامیان داوەتەوە.

لەو کاتەوەی شەڕی نێوانیان دەستیپێکردۆتەوە زیاتر لە 100 سەربازو پۆلیس کوژراون. زیاد بوونی ژمارەی کوژراوەکان ناڕەزایی لەلایەن تورکە نەتەوە پەرستەکانەوە لێ کەوتەوە کە هێرش دەکەن سەر پەکەکە و کوردەکانی تورکیاش.

XS
SM
MD
LG