Accessibility links

سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارە سەردانی تاران بکات


Austria Iran Nuclear Talks
Austria Iran Nuclear Talks

سەرۆکی بەرنامەی ناوکی ئێران لە درەنگانێکی رۆژی دووشەممە ووتی بریارە لە کۆتایی ئەم هەفتەدا سەرۆکی رێکخراوەی چاودێری ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تاران بکات.

عەلی ئەکبەر سالحی ئەو لێدوانەی بۆ تەلفزیۆنی ئێرانی دا پاش کۆبۆنەوەی لەگەڵ یوکیا ئەمانۆ سەرۆکی ووزەی ئۆتۆمی جیهانی لە ڤییەننا.

ئاژانسی ووزەی ئۆتۆمی جیهانی دەبێتە ئەو ئەنجومەن کە بەرپرس دەبێت لە چاودێریکردنی ئەو ریکەوتنامەی ئێران لە مانگی ژولای لەگەڵ 6 وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان ئەنجامی دا بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی ناوکی لە بەرامبەر هێونکردنەوەی سزاکان.

لە هەمان کاتدا ئێران و ووزەی ئۆتۆمی جیهانی بە جیا رێکەووتن لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسیارانەی لە پەیوەندی بە شیانی کەمکردنەوەی چالاکی ناوکی لەشکەری ئێران.

سالحی ووتی تیمیکی 12 کەسی بریارە لە رۆژی سێشەممە بگاتە تاران و بە هیوایە تا ئەو کاتە هەردوولا ئەو کێشانەی کە ماوە چارەسەر بکەن.

XS
SM
MD
LG