Accessibility links

ڕوسیا: هاوکاری گەیشتە پەنابەرانی سوریا


فڕۆکە لەشکرییە بارهەڵگرەکانی ڕوسیا گەیشتنە سوریا لەگەڵ 80 تۆن هاوکاری مرۆیی کە بڕیارە بگات بە زیاتر لە هەزار پەنابەر.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕەخنە لە مۆسکۆ دەگرێت لە بارەی هاوکاری لەشکری سوریا بۆ حکومەتی سوریا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ژەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ دوێنێ شەممە ڕایگەیاند لە ناو ئەو هاوکارییەی ڕوسیادا هەندێک کەرەستە بۆ دروسترکردنی کەمپێکی پەنابەرانیش هەیە.

لەلایەکی ترەوە هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا ئەم هاوکارییەی ڕوسیای شەرمەزار کرد و گوتی ئەمە کارێکی باش نییە و دەستێوەردانێکی لەشکری ڕاستەوخۆی ڕوسیایە لە شەڕی سوریادا.

کاربەدەستێکی ئەمەریکایی لە ڕۆژی هەینی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە جگە لەو هاوکارییە 200 کارمەندی هێزی دەریایی 1500 سەربازی ڕوسیاش گەیشتنە سوریا.

کاربەدەستەکە گوتیشی هەندێک چەک و موشەکی کورتهاوێژ و ئۆتۆمەبێلی لەشکریش لەنێو ئەو هاوکارییانەدان.

XS
SM
MD
LG