گه‌نجانی کوردستان به‌تایبه‌تی باشوری کوردستان ڕوو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌که‌ن و هه‌وڵه‌ده‌ن خۆیان بگه‌ێنه وڵاتانی ئه‌وروپا.
هۆکاری ئه‌م کۆچبردنه چیه، کاریگه‌ری ده‌رچوونی ئه‌م گه‌نجانه له‌سه‌ر باشوری کوردستان چۆن ئه‌بێت، ڕۆڵی حکومه‌ت له‌ڕێگه‌گرتن له‌م ده‌رکه‌وته‌یه چیه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستان کردوه.
خاتوو ئاوز ده‌ڵێت هۆکاره‌کان زۆرن له‌وانه ناسه‌قامگیری دۆخی کوردستان، گرنگینه‌دان به‌گه‌نجان، ململانێی پارته‌کانی کوردستان، ڕانه‌گه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، قه‌یرانی دارایی به‌رۆکی کوردستانی گرتوه هه‌روها شه‌ڕی داعش.
ده‌شڵێت کاتێک ڕاگه‌یاندنه‌کان با‌سی درێژخایه‌نی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن جۆره بێزاریه‌کی و نائومێدی لای گه‌نجان و کۆمه‌ڵگای کوردی دروستکردوه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه و به‌خشینه‌وه‌ی ئۆمێد به‌وگه‌نجانه خاتوو ئاواز ده‌ڵێت پیویسته هه‌ندێک په‌رنامه و سیسته‌م دابنرێت تایبه‌ت به‌گه‌نجان له‌پێناو دابینکردنی داهاتوویان، له‌وانه دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار و باشکردنی سیسته‌می خۆێندن و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابین کردنی ژیانیان.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ خاتوو ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.