Accessibility links

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە جەزیرە هەڵدەگیرێت


نۆ ڕۆژ پاش قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە جەزیرە حکومەتی تورکیا ڕێگای بە دانیشتوانی شارەکەدا کە بتوانن بڕۆنە دەرەوەو دەست بە کاری خۆیان بکەنەوە.

لە پێی دانیشتوانی جەزیرە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ ڕۆژی شەممە کاتژمێر 7:30 بەیانەی بە کاتیی ناوخۆ دەستی پێکرد.

جگەلە قەدەغەکردنی هاتوچۆ شاری جەزیرە لە هەرچوارلاوە گەمارۆ دراوە و لەشکری تورکیا ڕێگای بە کەس نەدەدا بچنە ناو شارەکەوە.

بە پێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دەیان سڤیل لە دوو مانگی ڕابوردۆوە لە ئەنجامی شەڕی لەشکری توریکا و پەکەکە کوژراون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکەش بۆ سەر لەشکری تورکیا زیاتر لە 100 پۆلیس و سەرباز کوژراون.

XS
SM
MD
LG