Accessibility links

هەنگاریا ئیزگەی شەمەندەفەری بۆداپست دادەخات


Migrants wait to board a train to Germany at the Keleti Railway Station in Budapest, Hungary, Tuesday, Sept, 1, 2015.
Migrants wait to board a train to Germany at the Keleti Railway Station in Budapest, Hungary, Tuesday, Sept, 1, 2015.

کاربەدەستانی هەنگاری ئێزگەی سەرەکی شەمەندەفەری بۆداپستیان داخست کە سەدان کۆچبەر بە زۆری لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی گیروودە بەشەر ەوە گیریان خواردوە و لە هەوڵی روێشتندان بۆ ئوتریش و ئەڵمانیا.

لە رۆژی سێشەممە لە سەر بڵندگوەکانی ئیزگەی شەمەندەفەری رۆژهەڵات راگەیندرا کە هیچ شەمەندەفەرێک نە دەر ئەچێت وە نە دەگات تاکو راگەیندراوێکی تر وە لە هەموو نەفەر و گەشتبەرەکانی داوا کرد ناوچەکە بە جێ بهێڵن.

سەدان پۆلیس کۆچبەرەکانیان لە ئیزگەکە کردە دەرەوە و رێگایان لێ گرتن لە هاتنە ژورەوە. هیچ پێکدادانێک نەبوە بە پێچەوانەی رۆژی پێشتر کە سەدان هەوڵیان دابوو لە چوونە سەرەوەی شەمەندەندەفەری ڤیەننا بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە رێگایان لێ گیرابوو.

کاربەدەستانی ئۆتریشی دەڵێن لە رۆژی دووشەممە کۆێ 3،650 کۆچبەر گەیشتوونەتە ڤیەننا.

XS
SM
MD
LG