رۆڵی وڵاتانی هه‌رێمه‌که له‌قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌وه قه‌یرانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی تاچه‌نده؟. ئایا پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌وتوونه‌ته ژێر فشاری وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی کوردستان؟. ئایا له‌هه‌رێم ململانێکه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، یاخوود ڕوانگه‌ی جیاوازی پارته‌کا‌نه بۆ شێوه‌ی حوکم ڕانی هه‌رێم و سیسته‌مه‌که‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
محه‌مه‌د وانی ده‌ڵێت کوردستان ته‌نهانیه‌و به‌شێکه له‌وسیسته‌مه سیاسیه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی هه‌رسێ پارچه‌ی تورکیا و ئێران و عێراق، ناشتوانێت سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و بکات.
ده‌شلێت له‌کوردستان بۆته هاوپه‌یمانێتی به‌و واتایه‌ی ناوچه‌که رۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌سیاسه‌تی کوردستاندا.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وانی ده‌ڵێت قه‌یرانی سوریا کاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆره، بێشتر چه‌ندین ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی مه‌رتسی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌کاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.