Accessibility links

بەرپرسێکی ئاسایش لەیەمەن دەکوژرێت


.
.

کاربەردەستانی ئاسایش دەڵێن چەکداران بەسواری مۆتۆرسایکلەوە لە شاری عەدەن تەقەیان لە بەرپرسێکی ئاسایش کرد و کوشتیان.

کاربەدەستان دەڵێن کۆلۆنێل عەبدوئەلحەکیم سەنادی ئەمڕۆ یەکشەممە کوژرا لە کاتێکدا ماشێنەکەی بە شەقامێکی قەڵەباڵغی گەڕەکی ئەلمەنسور تێپەڕبوو.

لەهەفتەی ڕابردوودا کاربەدەستانی باڵا لەشاری عەدەن ڕایانگەیاند سەدان لە چەکدارانی ئەلقاعیدەو تۆندڕەوە ئیسلامییەکان هاتوونەتە عەدەنەوە، لە ئاکامی ئەو بۆشاییەی کە هێزەکانی سەر بەحکومەت بەدوای خۆیاندا بەجێیان هێشتووە پاش ڕۆشتنیان بەرەو باکوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرهەڵداوە شیعەکان و هاوپەیمانەکانیان.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕانەگەیاندووە، بەڵام گومان لە چەکدارانی ئەلقاعیدە دەکرێت چونکە پێشتریش مۆتۆرسایکلیان لە هێرشەکانیان بەکارهێناوە.

XS
SM
MD
LG