سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای وەزیری ئەلنتریک دەکات بۆ لێکۆڵینەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی سێشەممە هەڕەشەی دا لە وەزیری ئەلنتریک بە سەندنەوەی باوەری لە رێگاێ دەنگدانەوە ئەگەر بێت لە ماوەی چوار رۆژدا ئامادە نەبێت بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە تەنگەژەی بەردەوامی ئەلنتریک.
ماوەی چوار هەفتەیە خۆپێشاندەران لە عێراق دژ بە گەندەڵی و لاوازی کارگوزاریەکان بێزاریان دەربری بە تاێبەتی لە توانای دابینکردنی ووزە کە وەزیری ئەلنتریک قاسم ئەلفەهداوی کراوەتە ئامانجی سەرەکی لە تۆرەیی هاووڵاتیاندا.
سەرۆکی پەرلەمان سەلیم جبوری بە وەزیری ئەلنتریک هۆشداری دا کە لە نەبوونیدا بەرپرسیار رادەگێردرێت و باوەری لێ دەسەینرێتەوە ئەگەر بێت و بەلای کەم تا رۆژی شەممە ئامادە نەبێت بە پێی بەیاننامەیەک کە لە ئۆفیسەکەیەوە دەرچووە.