Accessibility links

هێرش دەکرێتە سەر گرتووخانەی عەدرە لە سوریا


وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕادەگەیەنێت یاخیبوان ناوەندی زیندانی سەرەکییان لە نزیک دیمەشقی پایتەخت بۆردومان کردووەو لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.

بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ کە لەلایەن تەلەفیزیۆنی دەوڵەتەوە بڵاو کرایەوە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە کوژراو و بریندارەکان لە زیندانی عەدرە بوون یان نا. و هەروەها ئاماژە بەوەش نەکراوە کە بە ڕوونی چ لایەنێک بەر پرسیارن لەم هێرشە.

لە ماوەی چەند هەفتەیەک لەمەو بەرەوە یاخیبوان چەند جارێک دیمەشقیان بۆردومان کردووە، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر زیندانی عەدرە و ناوچەکانی دەوروبەری ڕۆژێک پاش ئەوەیە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکومەت هێڕشیان کردە سەر ناوچەیەکی دەرەوەی دیمەشو و زیاتر لە 20 کەسیان کوشت و دەیان کەسیش بریدنار بوون. ئەمەش دواین هێرش بوول ە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی حکومەت دژ بە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سەرهەڵداوان.

XS
SM
MD
LG