Accessibility links

دلێر مسته‌فا: وەک کورد لەم داڕشتنەوەی ناوچەکەدا ئامدەیی باشمان هەبێت ئەوا ئەم قۆناغە لەبەرژەوەندی کوردە


دلێر ماوه‌تی Dler Mawati
دلێر ماوه‌تی Dler Mawati

بۆزیاتر لەساڵێکە دەوڵەتی ئیسلامی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەو ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵین بەم زوانە لەناوناچیت، ئەگەر ئەم دەوڵەتە وەک واقع مایەوە، دەبێت مەمەڵەی لەگەڵ بکرێت؟

لەگۆڤاری فۆرن پاڵەسی ئەمریکا ، نووسەر ڕۆزا برۆکس بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی نووسیوە، بۆچوونی ئەو وایە دەبێت وڵاتان لەگەڵ واقعدا کارکەن، ئەگەر دەوڵەتی ئسلامی تاچەند ساڵی داهاتوو لەناونەچوو دەبێت بیر لەوەبکرێتەوە مامەڵەی دەوڵەتی لەگەڵ بکرێت، ئەم بیروبۆچوونەی نوسەرێکی ئەمریکی لەسەر چ بنەمایەکە؟

لەمبارەیەوە دەنگی ئەمریکا ووتووێژی لەگەڵ دلێر مستەفا حەسەن ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردوە.

دلێر مستەفا دەڵێت دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر مۆدێلێکی کۆن دروست بوە لەگەڵ بنەماکانی چارنەماەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپە مرۆیەکانی ئێستا و دیمۆکراتیدا ناگوونجێت بۆیە زۆر نامێنێتەوە.

دەشلێت ئەوەنەی دەوڵەتانی دراوسێ دەیسوڕێنن وەک دەوڵەت نابێتە واقیع. ماهیەتی خۆی لەگەڵ دراوسێکانی و پێکهاتەنی بەشێوەیەک دەرخستوە لەوانەیە توانای دۆستایەتیکردن لەگەڵی نەبێت.

هەروەها ئەگەر وەک کورد لەمداڕشتنەوەی ناوچەکەدا ئامدەیی باش و دامەزراوە و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان لەدەسەڵاتدا هەبێت، ئەوا ئەم قۆناغە لەبەرژەوەندی کوردە.

ووریا کاڵێ ئه‌م وتوێژه‌ی له‌گه‌ڵ دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:37 0:00

XS
SM
MD
LG