لەشکری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت بە پێی ئەنجامی بەرایی تاقیکردنەوەکانی شوێنی ڕووداوەکە شوێنەواری کیمایی بەسەر ئەو گوللە خومپارانەوە دەردەکەوێت کە دەوڵەتی ئیسلامی دژ بە هێزی پێشمەرگە بەکاری هێناوە.
ژەنەڕاڵی هێزی ئەمەریکا کێڤن کڵێ لە عێراق دەڵێت لە تاقیکردنەوەکانی شوێنی ڕووداوەکە ماددەی خەردەل دەرکەوتووە کە جۆرێکە لە ماددەی کیمیایی و لەسەر پارچەکانی گوللە خومپارەکاندا بووە، ئەو گوللانەی لە هێرشەکەی 11 ڕۆژ لەمەوبەر بکار هاتبوون.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە