Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکانی پاڵپشتی پلانی ئاشتی سوریا دەکات


Syrian President Bashar Assad delivering a speech in Damascus, Syria, Sunday. This image is made from video broadcast on Press TV, Iran's English language state-run channel, July 26, 2015.
Syrian President Bashar Assad delivering a speech in Damascus, Syria, Sunday. This image is made from video broadcast on Press TV, Iran's English language state-run channel, July 26, 2015.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یکگرتنێکی بە دەگمەندا پشتێوانی کرد لە هەوڵی وتو وێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا پاش تاوانبارکردنێکی بەرفراوان لە هێڕشە ئاسمانیەکانی رژێمدا کە نزیکەی 100 کەسی تێدا کوژرا.

شرۆڤەکاران دەڵێن دەنگدانەکە هێمایێکە لە خواستێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنێ شەری سوریا، بە تایبەتی لە دەمێ چونە سەرەوەی مەترسی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام هۆشداری دا ئەوە تەنها یەکمین هەنگاوە و جیاوازیەکانی بەرفراوان لە نێوان هەردوو لا هەر ماوە.

بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە یەکمینە لە ماوەی دوو ساڵدا داوای گواستنەوەی رامیاری و لە پلانێک پشتێوانی دەکات بۆ پێکهێنانی گروپەکانی دانوستاندن بۆ کۆتایی هێنان بە شەرەکە.

پلانەکە هەر چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوانیان نێڕدراوی ئاشتی بۆ سوریا ستێفان دی مستورە بێزاری ترسناکی دەربری بەرامبەر بە هێڕشە ئاسمانیەکانی رژێمدا کە نزیکەی 100 کەسی کوشت لە شاروچکەیەکدا کە لە ژێر کۆنترۆڵی سەرهەڵداوەکانیە نزدیک بە دیمەشق.

XS
SM
MD
LG