Accessibility links

هوشیار عومەر عەلی: بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان تێگەیشتنیکی واقعیان بۆ ئەو دۆخەی ئیستا هەیە


هەرێمی کوردستان بەدۆخێکدا تێپەڕ دەبێت ئەبینین خەڵکی هەموو کێشەکانی خستوەتە لاوە و سەنگیی خستوەتە سەر پرسێ کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم, لەکاتێکدا ئەمە پرسێکی دەستوریی یاسایی‌یە، ئەم پرسانە لەوڵاتانی‌کە زۆر بەئاسانی چارەسەر دەکرێت بەڵام لەهەرێم بۆتە قەیران. ئایا ئەمە ئەوە دەردەخات کۆمەڵگای هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی لەیەکلاکردنەوەی پرسە سیاسەیکاندا نیە بەڵکوو بیرکردنەوەی تاکە کەسی دەسەڵاتدار کاریگەری لەسەر بڕیاردان هەیە؟، یاخود بەێچەوانەوە ئەوە خواستی کۆمەڵگایە ڕێگەی بەم شێوە ڕووداوانە دەدات پابەند بوون بەیاساوە نەبێت.

ئایا کۆمەڵگای کوردیی لەوئاستەدایە چارەنوسی خۆی دیاریکات یاخوود قیرانەکانی ڕابردوو ڕوانگەی بۆ داهاتوو گۆڕیوە.

لەگەڵ بوونی ڕای جیاواز لەهەرێم بەڵام خەڵکی خۆپشاندان ئەنجام نادات وەک وڵاتانی بۆ نموونە میسر هاتنە سەر شەقام و پشتیوانی ڕابەرانی خۆیان کرد، توانیان داهاتوی خۆیان دیاری کەن، بۆ ئەمە لەهەرێمی کوردستان نابینن، بەڵام مانۆڕی سەربازی ئەبینین وەک ئەوەی لەهەوڵیر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرا؟.

لەمبارەیەوە دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ هوشیار عومەر عەلی ئەندامی ژووری دبلۆماتی بزووتنەوەی گۆڕان کردوە.

هوشیار عومەر دەڵێت کوردستان لەسەر دووڕیانێکە، دیموکراسی و دیکتاتۆری، پرسی سەرۆکایەتی پرسێکی یاسایی‌یە بەڵام ڕەهەندی سیاسی هەیە، یەکێک لەودەزگا جیهانیەنەی پرسی نوێکردنەوەی بۆ سەرۆکی هەرێم بەهەنگاوێکی نایاسایی داناوە دەزگای فریدم هاۆسە Freedom House لە ئەمریکا.

دەشلێت پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ناتوانن بەتەنها بڕیار بدەن، ئەگەر هەنگاوەکانی دەینێن لەداخوازی خەڵکەوە سەرچاوەی نەگرتبێت، بەراورد بەنەتەوەکانی تری ناوچەکە خەڵکی کوردستان هوشیاری هەیە ئەمەش بەهۆی ئەو شارەزایەی لەڕابردوودا لەگەڵ سیستەمی سەرۆکایەتی هەیەتی، ئەگەر ئەمرۆ ڕێگری نەکرێت لەوهەوڵانەی یەک کەس بۆ ئەوەی بەبەردەوامی لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە ئەوا ڕەوشی کوردستان دوای بیست ساڵی داهاتوو وەک سوریا و یەمەن و لیبیای لێ دێت.

ووریا کاڵی گفتووگۆی لەگەڵ هوشیار عومەر عەلی ئەندامی ژووری دبلۆماتی بزووتنەوەی گۆڕان کردوە.

زانیاری زیاتر لەدەقی وتووێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00

XS
SM
MD
LG