وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکا ده‌ڵێت تاووتوێی ئه‌وه ده‌کات که ئایا داعش له میانه‌ی هێرشێکدا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له دژی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چه‌کی کیمیای به‌کار هێنابێت یان نا.
جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی داعش له میحوه‌ری مه‌خمور گوێر چه‌کێکی مه‌ترسیداریان به‌کار هێناوه و له ئێستادا تیمه‌کان لێکۆڵیه‌نه‌وه له جۆری چه‌که‌که ده‌که‌ن.
دلێر ماوه‌تی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت "هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان بانگهێشت کردووه بۆ په‌رله‌مان تا ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واومان بداتێ له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه".
ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه له‌گه‌ڵ دلێر ماوه‌تی.