جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای کرد که له‌سه‌ر ئه‌وه پرۆژه چاکسازییه‌ی که ڕایگه‌یاندووه، په‌رله‌مانی عێرق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بانگهێشت ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه له باره‌ی میکانیزمی جێبه‌جێکردنی پرۆژه چاکسازییه‌که‌وه بدات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند" په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی وه‌ره‌قه چاکسازییه‌که‌ی عه‌بادی ده‌کات به‌ڵام ڕوونکرده‌وه‌ی لێ ده‌وێت".
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێڕاق ڕوونیکرده‌وه گه‌نده‌ڵی له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی به‌رز و خه‌ڵک قه‌بوڵی ناکات. ده‌شڵێت " ده‌بێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حکومه‌ت که گه‌نده‌ڵن یان که‌مته‌رخه‌من متمانه‌یان لێوه‌ربگیرێته‌وه‌و بدرێنه دادگا".
ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌ی چاکسازی له‌لایه‌ن عه‌بادیه‌وه له کاتێکدایه که ماوه‌ی چه‌ندڕۆژێکه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌شێک له دانیشتوانی شاری به‌غدا خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریان ده‌ستپێکردووه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی دڵشاد ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.