سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌ند بڕیارێکی چکاسازی داوه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، هۆکاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌بادی چیه؟، ئایا ئه‌م بریارانه به‌سه بۆ دابین کرندی داواکاریه‌کانی خه‌ڵی ناڕازی، یاخوود خه‌ڵکی تووڕه هه‌نگاوی له‌مه‌زیاتری ئه‌وێت؟.
هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی عه‌بادی ده‌که‌ن، ئایا هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌سه‌ت به‌مه‌ترسی تووڕه‌بوونی خه‌ڵکی عێراق ده‌که‌ن و ئه‌م خۆپشاندانه به‌جدیی وه‌رده‌گرن؟. ئه‌م بڕیاره‌ی عه‌بادی هیچ پۆستێکی کورد ده‌گرێته‌وه؟، کوورد له‌م هه‌نگاوه هیچ زیانێک ده‌کات؟.
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسێۆنی پارتی دیومکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق.
خه‌سره‌و گۆران ده‌ڵیت هۆکاری هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فشاری شه‌قام و دۆخی خزمه‌تگۆزاری زۆر خراپ، به‌م گه‌رمایه ئاو کاره‌با نیه، فشاری مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینیشی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌وباوه‌ڕه‌دانیه ئه‌م هه‌نگاوانه به‌سبێت بۆ چاکردنی دۆخه‌که، به‌لادانی چه‌ند پۆستێک چاکسازی ناکرێت، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌به‌رنامه‌بێت و هه‌مه‌لایه‌ن بێت هه‌موو چوومکێک بگرێته‌وه، ناکرێت له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز و فشاری شه‌قام هه‌نگاوی بێبه‌رنامه بنرێت.
ده‌شڵێت هه‌ندێک پۆستی وه‌ک جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک کۆمار بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، له‌بنه‌ماشدا ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ته‌وافق دروست بوه و ئه‌و پۆستانه دانراوه، هه‌رلایه‌نێک پشکی خۆی هه‌یه له‌وه‌زاره‌ته‌کان، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وپرنسیپه لاببرێت ئه‌وه ده‌بێته کێشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نێک بگرێته‌وه ئاسانتر ده‌بێت.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌درێژه‌ی وتوێژه‌که‌دایه.