ئه‌وه‌ی روونه نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه باره‌که زۆر ئاڵۆزه له نێوان حکومه‌تی تورکیا، له‌شکه‌ره‌که‌ی و کورد و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارای کوردستان. ئاخۆ هه‌ڵویستی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK چیه له‌م باره‌یه‌وه؟
تاهیر کهمالیزاده هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌ردوگان باره‌که‌ی ئاڵۆز کردووه به هۆێ ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی خه‌ونه‌که‌ی خۆێ جێ به جێ بکا که ئیمپراتوری عووسمانی نوێ بکاته‌وه وه چاوه‌روانی ئه‌وه نه‌بوو هه‌ده‌په ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به ده‌ست بهێنی، ده‌نا هیچ ستێکی دیکه نه‌بوو به‌هانه‌یه‌ی پێی بگرێ. کاکه که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رێزم هه‌یه کوشتنی دوو پۆلیس،ئه‌وانیش مرۆڤن، زۆر غه‌مبارین به مردنی ئه‌وانیش، ئه‌وه هیچ به‌هانه‌یه‌ک نه‌بوو که رۆژانه 130 فرۆکه. 80 فرۆکه یان 20 فرۆکه له ناوچه‌که بدات، به‌ڵی ئالۆزیه‌که لای ئه‌ردوغانه و پێیم وانیه میلله‌تی تورکیا پێی خۆش بێ ئه‌و شه‌ره هه‌بێ.
کاک که‌ماڵ ده‌شڵێت ئێمه ئه‌و شه‌ره شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین وه له هه‌ردوو لا داوا ده‌که‌ین بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستاندن و له‌گه‌لی کوردیش داوا ده‌که‌ین پشوو درێژ بن".