هه‌رێمی کوردستان ئاماده نییه جارێکی تر نه‌وتی که‌رکوک ڕاده‌ستی حکومه‌تی عێراق بکاته‌وه، که له پا جێهێشتنی ناوچه‌کانی که‌رکه‌وک له‌لایه‌ن سوپای عێراق و کۆنتڕؤل کردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه له ڕێگه‌ی بۆریه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمیه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌روه ده‌کرێت.
دکتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند لایه‌نه عێراقییه‌کان به پێویستی ده‌زانن نه‌وتی که‌رکوک له ژێرده‌ستی هه‌ریم ده‌ربهێنرێته‌وه و له ڕێگه‌ی بوریهکانی جارانه‌وه به‌ڕێگا کۆنه‌که هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکرێت.
هاوکات مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه کرد بیره نه‌وتییه‌کانی باباگوڕ گوڕ و ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن به ته‌واوه‌تی که‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی هه‌رێم و به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری نابێت.
سه‌ردار عه‌زیز ڕاوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ کاروباری ووزه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگهیاد هه‌رێمی کوردستان جارێکی تر ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی که‌رکوک نابێته‌وه، خۆی نه‌وته‌که هه‌نارده‌ی ده‌روه ده‌کات.
به‌ڵام نه‌جات حوسێین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌ڵێت نه‌وتی که‌رکوک به‌ڕێگای هه‌رێم بێت یان به‌غداوه هه‌نارده بکرێت بۆ ئه‌وان هیچ جیاوازی نییه چونکه هیچ لایه‌کیان ئاماده نین پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ که‌رکوک خه‌رج بکه‌ن.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر.