Accessibility links

به‌هۆی تۆپباران کردنی دیمه‌شق 5 که‌س ده‌کوژرێن


ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت گولله‌ تۆپ به‌ر ناوه‌ندی شه‌قامێکی دیمه‌شق که‌وتووه‌، 5 که‌س کورژاون و 36 که‌سیش بیرندار بوون.

له‌و ڕاپۆرته‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ گولله‌ تۆپه‌که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن "تیرۆرستانه"‌ هه‌ڵدراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و تێرمه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی سوریا بۆ هه‌مو ئۆپۆزسیۆن به‌کاری ده‌هێنێت.

ئه‌مه‌ش شتێکی ده‌گمه‌ن نییه‌ که‌ چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن دیمه‌شق تۆپباران بکه‌ن.

ئه‌م تۆپباران کردنه‌ی دیمه‌شق له‌ کاتێکدایه‌ چالاکوانان ڕاده‌گه‌یه‌نن پێکدادان توند له‌ نێوان سه‌ربازه‌کان و یاخیبوانی ڕوویداوه‌.

XS
SM
MD
LG