وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و مسڕ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وتووێژی ئاسایشیان ده‌ستپێکرده‌وه که شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نائارامی سیاسی، له ئه‌نجامی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌و وڵاته، ڕاگیرا.
دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌شت فڕۆکه‌ی جۆری F-16 ی نارد بۆ مسڕ وه‌کو به‌شێک ڕێککه‌وتنی پشتیوانی له‌شکری وه‌زیری ده‌ره‌وه جان کیری ده‌ستیکرده‌وه به وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی میسڕ له قاهیره.
ئه‌م گه‌شته‌ی جان کیری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کاتێکدایه که ده‌یه‌وێت نیگه‌رانییکانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنی ناو‌کی ئێران و زلهێزانی جیهان که‌م بکاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هاوکاری له‌شکری بۆ مسر زیاد ده‌کات له کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وی ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له نیمچه‌دورگه‌ی سینا.