ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان ڕۆژی شه‌ممه خۆپیشاندانێكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ڕێکخست و دوو چادریان له‌وێ هه‌ڵدا بۆ مانه‌وه‌یان له‌وێ وه‌کو مانگرتنێت بۆ هاوسۆزی ده‌ربڕین بۆ قوربانیانی هێرشه‌کانی تورکیا دژ به په‌که‌که.
خۆپیشانده‌ران داوا له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن چیتر ڕێگا نه‌ده‌ت به تورکیا سه‌روه‌ری خاکی کوردستان پێشێل بکه‌ن.
له ڕاپۆرتێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که داواکارییه‌کانی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێرمان له هه‌ولێر.