وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری له قاهیره‌یه بۆ وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی مسر به‌ر له‌وه‌ی بۆ قه‌ته‌ر بهڕێکهوتێت له هه‌وڵێکدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێککه‌وتنی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
کیری ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشته پایته‌ختی مسر و له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستده‌کاته‌وه به وتووێژی ستاتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و مسر که له ساڵێ 2009 به‌هۆی نائارامی سیاسیه‌وه ڕاگیرا.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هاوکاری له‌شکری بۆ مسر زیاد ده‌کات له کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی زۆربوونی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وی ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له نیمچه‌دورگه‌ی سینا. له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریکا هه‌شت فڕۆکه‌ی جه‌نگی F-16 ی نارد بۆ مسر وه‌کو به‌شێک له ڕێککه‌وتنی له‌شکری.