ڕۆژی شه‌ممه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ دووهه‌م ڕۆژ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی داعش له سوریا و هێرشی بۆمبیش کراوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌کداره کورده‌کان له ناو عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی پێویست بکات، گوتیشی تورکیا نابێته وڵاتێک که یاسای تێدا نه‌بێت.
هاووڵاتیانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌وان پێشوازی له هێزی زیاتری ئاسایش ده‌که‌ن له نزیک سنور و کرداره‌کانی له‌شکری وڵاته‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن دژ به توندڕه‌وان له نزیک سوریا.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی دژ به توندڕه‌وانی ئیسلامی و چه‌کداره کورده‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت "هێرشی دژ به ئه‌فسه‌ری له‌شکریمان مافی به‌رگری له‌خۆ کردن ده‌دات به تورکیا و هیچ به‌رپرسیارێتیه‌کمان نییه که‌س ئاگادار بکه‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئێمه وڵاتانی هاوپه‌یمانمان ئاگادار کردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت چونکه وڵاتانی هاوپه‌یمانانیش چالاکی له‌شکریان له هه‌مان ناوچه‌دا هه‌یه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێکه. پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ بڕیاره‌که درا کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان هه‌مو وڵاتانی هاوپه‌یمانانیان ئاگادار کرده‌وه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه و پاشان زانیاریه‌کان نێردراون بۆ ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش".
له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانن له بنکه‌ی ئاسمانی باشوری تورکیاوه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.
جگه له هێرشه ئاسمانیه‌کانی دژ به داعش پۆلیسی دژه تیرۆری تورکیا به‌لایه‌نی که‌م دوو پیاوی ده‌ستگیر کردووه‌و و چندین هه‌ڵمه‌تی دژ به ناوچه‌کانی چه‌کداره کورده‌کان ئه‌نجام داوه که زیاتر له دوو سه‌د که‌س له هه‌ڵمه‌ته‌کان ده‌ستگیر کراون.