وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئاشتن کارته‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌کات وه‌کو به‌شێک له گه‌شتێکی ناوچه‌که‌دا به مه‌به‌ستی دڵنیاکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان که له باره‌ی سووده‌کانی رێکه‌وتنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه گومانیان هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستانی سعودی نه به ئاشکرا شه‌رمه‌زاری رێکه‌وتنامه‌ی ناو‌کی ئێران کردوون که له 14 ژولای راگه‌یندرا وه نه پشتێوانی لێکردوون.
کارته‌ر بریار وایه له‌گه‌ڵ شاه سه‌لمان و هه‌ر وه‌ها وه‌زیری به‌رگری سعودی کۆببێته‌وه پێش گه‌رانه‌وه بۆ ئۆردون بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی له‌شکه‌ری ئۆردونی.
کارته‌ر له رۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یماناندا له بنکه‌یه‌کی ئاسمانی له باکوری ئۆردون کۆبوه‌وه که له‌ویه‌وه کرداره‌کان دژ به سوریا ئه‌نجام ده‌درێت.