له برۆندی ده‌ست به ژماردنی ده‌نگه‌کان ده‌کرێت که له‌وێدا توند و تیژیه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن بوه هۆێ ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابوردوودا هه‌زاران که‌سان وڵاته‌که به جێ بهێڵن.
هه‌ڵبژاردنی ناکۆکی له‌سه‌ری رۆژی سێشه‌ممه وا ده‌رده‌که‌وێت هاوڵاتیانێکی که‌م تێدا به‌شداریان کردبێت که سه‌رۆک پێییر نکۆرۆنزیزا به بێ ئوپوزسیۆنێکی به‌رچاو بۆ تیرمی سیه‌م خۆێ هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رئه‌نجامه فه‌رمیه‌کان وا چاوه‌روان ده‌کرێت له رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌وتونه‌ته به‌ر ره‌خنه‌یه‌کی توند که نه ئازاد و نه ره‌وا بوونه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت گوێ نه‌دایه مانگرتنی ئوپۆزسیۆن و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ دوواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به هۆێ نا ئارامی.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت رایانگه‌یاند به لای که‌م سێ که‌س کوژراوون، دوو پۆلیس و کاربه‌ده‌ستێکی ئۆپۆزسیۆن له ته‌قه کردن و ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی پێش هه‌ڵبژاردن.