له لێدوانه‌که‌یدا به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی موسوڵمانان و ده‌ستپێکردنی جه‌ژن ئیمام محه‌مه‌د عه‌بدوڵ عه‌زیل له کالیفۆرنیای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له ئاماده‌بوان کرد به‌ره‌نگاری توندڕه‌وی ئیسلامیی ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ڕووداوه‌که‌ی کوشتنی 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له‌لایه‌ن لاوێکی موسوڵمانی عه‌ره‌به‌وه له شاری چه‌ته‌نۆگای ولایه‌تی تێنسی.
ڕووداوه‌که له دواین ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕوویدا ئه‌و گه‌نجه ده‌ستڕێژی له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی کرد له بنکه‌یه‌کی ناونوسی کردنی سه‌ربازی.
ئه‌م ڕووداوه بوو به هوشیارکردنه‌وه‌ی موسوڵمانانی ئه‌مه‌ریکا تا گه‌نجه‌کان له ئایدۆلۆژیای گروپێکی توندڕه‌وی وه‌کو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دووبخه‌نه‌وه و ئه‌و جۆره گروپانه نه‌توانن بیانخه‌له‌تێنن و مێشکیان بشۆنه‌وه.
ئیمام عه‌بدوڵ عه‌زیز ڕه‌خنه‌ی توندی له توندڕه‌وانی ئیسلامی گرت و گوتی ئه‌و توندڕه‌وانه ناوی په‌روه‌ردگاریان قۆستۆته‌وه بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن.