کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن نزیکه‌ی 115 که‌س له ناویاندا ژن و منداڵیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله کوژراون. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له هێرشه هه‌ر کوشنده‌کانی توندڕه‌وانی داعش له‌و کاته‌وه‌ی به‌شێکی زۆری وڵاته‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کردووه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌ینی له بازارێکی شارۆچکه‌ی زۆینه شیعه‌شین خان به‌نی سه‌عد ڕوویدا. نزیکه‌ی 170 که‌سیش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیاله هاوکات بوو له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان. به پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زیانی به چه‌ندین باڵه‌خانه گه‌یاندووه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته.