عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ڕابوردوودا به ده‌ستگریر کردنی زیاتر له 400 که‌س پلانه‌کانی داعشی بۆ چه‌ندین هێرش پوچه‌ڵ کردۆته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا که له ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی وڵاته‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ده‌ستگیر کراون تاوانبار ده‌کات به ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرش له ناویاندا ئه‌وه‌ی که له مانگی پێنج ڕوویدا و 21 که‌سی تێدا کوژرا و داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی گرته ئه‌ستۆ. ئه‌م هێرشه کوشنده‌ترین بوو له ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵی ڕابوردوو له‌و شانشینه.