ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌بوودجه به‌رده‌وام ده‌بێت و داوای ووت‌وێژی زیاتر ده‌کات، ئایا چه‌ند جدیه له‌سه‌ر ئه‌م ووتانه و داوای وتوێژی زیاتر چی ده‌گه‌ێنێت؟، به‌غدا و هه‌رێم هه‌ردوو دژ به‌ڕێکخراوی داعشن و شه‌ڕی ده‌که‌ن، تاچه‌ند ئه‌م پرسه به‌غداو هه‌رێم یه‌کده‌خات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکی فراکسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وڕێکه‌وتنه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا کراوه تائيێستا نه‌یتوانیوه لانی‌که‌م مووجه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دابینکات، له‌کاتێکادا ده‌بوو حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا پرسی مووجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی جیاوازیه سیاسیه‌کان ڕاگرێت.
هه‌روه‌ها هوشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت هه‌ردولا حکومه‌تی عێراق و هه‌رێم په‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێکه‌وتنه‌که نوبوون، ده‌شلێت له‌وباوه‌ڕه‌دام به‌مشێوازه سه‌وداکردن و گفتووگۆکردنی به‌رێز عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره له‌گه‌ڵ هه‌رێم و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌کات ناماگه‌ێنێته ئاکام.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ هوشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسێۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.