ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جان کیری ووتی ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باریکی ئه‌رێنی هه‌بوه.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌م ئۆتێلێک له‌پایته‌ختی نه‌مسا به‌ئاماده‌بوان و ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند و ووتی" له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌هه‌ندێک بڕیاری درووست گه‌یشتوین، بۆیه ده‌ڵێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک کار ماون ئهنجامیدهین، من بههیوادهبم".
پاشان وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کۆشکی کۆبوورگ گه‌ڕایه‌وه، ئه‌و جێگایه‌ی له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ووتوێژه‌کانی لێ به‌ڕێوه ده‌چن.
گرووپی ووڵاتانی 5+1 کار بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی مامناوه‌ند ده‌که‌ن شیانی هه‌بێت سزای ئابووری له‌سه‌ر ئێران که‌مبکاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا مه‌رج بخرێته سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئیران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا فیدریکا مۆگرینی که‌به‌شداری دانووستانه‌کانه، زوویه‌کی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه وتی چه‌ند کاتژمێری داهاتووی دانووستاندنه‌کان هه‌ستیارن و چڕ و پڕیش ده‌بن.
به‌سه‌رچوونی واده‌ی بڕیاری کۆتایی له13ی مانگی 7 دا هێشتا هیچ کاتێکی نوێ بۆ بڕیاری کۆتایی دانه‌نراوه.
ڕۆژی شه‌ممه له‌ڤیه‌ننا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ووتوێژ کۆبوونه‌وه. به‌ڵام له‌چه‌ند ڕۆژی دوایدا هه‌ندێک دبلۆماتکاری باڵای ووڵاتانی 5+1 دیکه ئاماده‌نه‌بوون.
ڕاپۆرته‌کانی میدیای ڕوسیا ڕایانگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وی ڕوسیا سێرگیێ لاڤرۆڤ به‌ره‌و پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێکه‌وتوه بۆئامادهبوونی کۆبوونه‌وه‌کان. به‌شداری نه‌کردنی لاڤرۆڤ له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا وه‌ک که‌موکوڕیه‌کی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بینرا.
به‌ڵام هێشتا ڕووننیه ئایا وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ڤیه‌ننا یان نا.
هێشتاش جیاوازی له نێوان هه‌ردوولای دانوستاندندا هه‌ن له‌وانه دۆسێکانی ئابڵوقه و قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک له‌سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌یانه‌وه‌ێت وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا، ڕۆژی شه‌ممه ڕابه‌ری باڵای ئێران داوای به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی دژ بهووڵاتهیهکگرتوهکانی ئه‌مریکا کرد، وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه سه‌رباری هه‌موو ئاکامه‌کانی دانووستاندنیش ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئاماژه‌یه به‌نه‌بوونی متمانه‌ی تاران به واشنتن.
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران راگه‌یاندنه‌کانی ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی بڵاوکردۆته‌وه که‌ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ڕێک نموونه‌ی خۆ به زل زانینه، ده‌شڵێت خامه‌نه‌ئی به‌خوێندکارانی زانکۆی تارانی ووتوه ئاماده‌بن بۆ به‌رده‌وامبوونی خه‌بات دژ به‌هێزی خۆبهزڵزان.