میدیای ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی سوریا به پشتیوانی چه‌کدارانی حزبوڵڵای لوبنان چوونه‌ته نێو هاوینه‌هاواری ناوچه‌یه‌کی شاخاوی که سنوری له‌گه‌ڵ لوبنانه، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی هێرشێکی گه‌وره‌یان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که ده‌ستپێکرد.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کان له ناوچه‌ی جه‌معیاته‌وه چوونه ناو شارۆچکه‌ی زه‌به‌دانی.
ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری حزبوڵلا چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ک نیشان ده‌دات که چه‌کدارانی حزبوڵلا له ناو شارۆچکه‌که‌ن. و چه‌ند دیمه‌نی شه‌ڕ کردن نیشان ده‌دات له ناویاندا ته‌قینه‌وه‌و دوکه‌ڵی سپی.
کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی زه‌به‌دانی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه پێگه‌ی حزبوڵڵا له ناو خاکی سوریا سنوری لوبنان به هێز ده‌کات و هه‌روه‌ها حکومه‌تی سوریا ده‌توانێت شاڕێی سه‌ره‌کی نێوان به‌یروت و دیمه‌شق کۆنتڕۆڵ بکات.