تورکیا پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر سنوره‌کانی باکوری سوریای ده‌کرد و هێزی سه‌ربازیشی بردۆته سه‌ر سنور به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌ڵێت کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر سنور ته‌نها بۆ پاراستنی سنوری تورکیایه.
هوشیار مالۆ، چاودێری سیاسی ده‌ڵێت ئه‌م جموجۆڵانه‌ی تورکیا له‌سه‌ر سنور تێبینی کراوه و که‌مترین شتێکیش بگوترێت له‌سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێین قسه‌که‌ی تورکیا ڕاسته له‌وه‌ی ده‌خوازێت خۆی بپارێزێت به‌ڵام ده‌کرێت بشگوترێت ئامانج له پشت ئه‌م جموجۆڵانه‌ی تورکیاوه شتی تر بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت تورکیا گرفتی کۆن و قوڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا.
به‌ڕێز مالۆ ده‌ڵێت ترسه گه‌وره‌که‌ی تورکیا له‌وه‌دایه که بڕیاردان له‌و ناوچانه بکه‌وێته ده‌ستی قه‌ندیل.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هوشیار مالۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا له ناوچه‌که‌دا هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی تورکیا. به‌ڕێز مالۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تورکیا هه‌وڵی کردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه بدات و بچێته ناو خاکی سوریاوه، ئه‌وا به‌و پێیه‌ی هێشتا سوریا ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ئه‌م کاره‌ی ئانکه‌ره ده‌بێته ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری وڵاتێکی تردا و ده‌شڵێت بێ له‌وه‌ش تورکیا زیانێکی زۆری لێده‌که‌وێت چونکه کێشه‌ی کورد به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی ده‌شێت له‌ناو هاوپه‌یمانێتی ناتۆشدا چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ک به دۆسێی ئه‌ندامێتی تورکیادا بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: