کاربه‌ده‌ستانی ئیندنوسی ده‌ڵێن به‌لای که‌م 49 که‌س کوژراوون له‌و کاته‌ی فرۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی له‌شکه‌ری له گه‌ره‌گێکی دانیشتواندا له دوورگه‌ی سۆماترا که‌وتوه‌ته خوار.
فرۆکه‌ی هیرکلیسی C - 130 له نیوه‌رووی رۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌سه‌ر دوو خان و هۆتێلیکدا له شاروچکه‌ی میدان، سیه‌مین گه‌وره‌ترین شاری ئیندنوسیادا که‌وته خوار.
وێنه‌کان که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو بونه‌ته‌وه وا پێشان ده‌دات فرۆکه‌که ئاگری گرتووه و دوکه‌ڵێی زۆری ڕه‌ش له‌و ساختمانه‌ی زیانی پێی که‌وتوه و ماشینێک که تێکشکاوه هه‌ڵده‌ستێ.
کۆێ مردنه‌کان وا چاوه‌روان ده‌کرێ بچێته سه‌ره‌وه.
کاربه‌ده‌ستان و میدیاکانی خۆجه‌یی ده‌ڵێن به‌لای که‌م 113 که‌س له ناو فرۆکه‌ی هێزی ئاسمانی ئیندنوسیادا بوه.