کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی هێرش له ناوه‌وه‌و ده‌وروبه‌ری به‌غدا به‌لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون.
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس ده‌ڵێت چه‌ند چه‌کدارێک له ناو ئۆتۆمبێلێکوه ته‌قه‌یان له شێخی عه‌شره‌تێکی سوننه‌ی سه‌ر به حکومه‌ت کردووه. شێخه‌که‌و سێ پاسه‌وانه‌که‌یان کوشتووه له ناوچه‌ی طارمییه‌ی به‌غدا.
ئه‌فسه‌رێکی تر ڕایگه‌یاند سێ که‌سی مه‌ده‌نی کوژراون و 9 که‌سی تریش بریدنار بوون به‌هۆی ته‌قیه‌نه‌وه‌ی بۆمبێک له ده‌ره‌وه‌ی بازارێک له ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی به‌غدا.
ئه‌م هێرشانه هاوکات بوون له‌گه‌ڵ دۆزیه‌نه‌وه‌ی ته‌رمی چوار پیاو و دوو ژن که له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاواز فڕێ درابوون هه‌مویان گولله به‌ر سه‌ریان و سنگیان که‌وتووه و ده‌سیتان و قاچیان به‌سترابوو. که‌یان ناسنامه‌یان پێ نه‌بووه.